لە سلێمانی یادی رۆژی ژینگە بەرز راگیرا

پێش 2 هەفتە

نەوا-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رۆژی ژینگە لە هەرێمی كوردستان بەرز رادەگرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەرواری 16-4ـی هەمو ساڵێك بە رۆژی ژینگە لە هەرێمی كوردستان دادەنرێت و ئەمساڵیش لەم رۆژەدا تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری و كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكیان لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.
جگە لە یادكردنەوەی ئەم رۆژە، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رۆژانە سەرجەم گەڕەك و ناو بازاڕەكان پاك دەكاتەوە لە رێگەی كۆمپانیاكانی خۆڵ و خاشاك و بەشی خزمەتگوزاریەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group