رژانی نەوتی رەش دەبێتە هۆی داخستنی رێگای كەلكە سماق

پێش 2 هەفتە

نەوا-
هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلیكی بارهەڵگری تایبەت بە گواستنەوەی سوتەمەنی بەهۆی كرانەوەی قوفڵی بەتاڵ كردن رێژەیەكی زۆر نەوتی رەشی رژاندە سەر ریگای كلكە سماق و رێگاكە داخرا.
هاتوچۆی هەولێر شۆفێرانی ئاگاداركردۆتەوە لەوەی رۆژی شەممە 20-4 كاتژمێر 11ـی بەیانی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لەجۆری تانكەر تایبەت بە گواستنەوەی سوتەمەنی بەهۆی كرانەوەی قوفڵی بەتاڵ كردن رێژەیەكی زۆر نەوتی رەشی رژاندۆتە سەر رێگای كلكە سماق كە لە ئەنجامدا بۆتە هۆی داخستنی رێگاكە بەڕوی شوفێراندا، تیمەكانی هاتوچۆی كۆیە و بەرگری شارستانی سەرقاڵی خاوێنكردنەوەی رێگاكەن و دوای پاككردنەوەشی بەڕوی شوفێراندا دەكرێتەوە.
باس لەوەشكراوە، شۆفێران دەتوانن رێگای سماقوڵی یان هەیبەت سوڵتان بەكار بهێنن بە هیوای سەلامەتی بۆهەموان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group