وەزارەتی بازرگانی عیراق دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك دەكات

20/04/2024 عێراق

نەوا-
وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، لە رۆژی یەكشەممە 21-4 بەشێكی تری سەبەتەی خۆراك دابەش دەكەن.
لە راگەیەنراوێكدا لەما هاشم موسەوی بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك رایگەیاندوە، كۆمپانیاكەیان كۆتاییانهێناوە بە رادەستكردنی ئەو مادانەی لەناو سەبەتەی خۆراكدان لەناو گەنجینەكانداو دابەشیان دەكەن بەسەر ئەو هاووڵاتیانەی بەپێی فۆڕمی خۆراك دەیانگرێتەوە بەتایبەت لەو ناوچانەی هەژارییان تیایدایە دواتر ناوچەكانی تر.
داواشیكردوە، پێویستە بریكارەكانی خۆراك سەردانی ناوەندەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنی پشكی ئەو هاووڵاتیانەی كە لەلایەنن و ئەو رۆژانەی كە پشوشن فەرمانبەرانیان بەردەوام دەبن لە كارەكانیان بۆ دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك تاكو لەوادەی خۆیدا بگاتە دەست هاووڵاتیان.
موسەوی داواشی لە هاووڵاتیان كردوە هەر سەرپێچییەكیان بەدیكرد لە رێگەی هێڵە گەرمەكانیانەوە یاخود تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی پەیوەندیان پێوە بكەن تاكو بەدواداچونی بۆ بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group