سەرۆكی ئۆكرانیا: بڕیارەكەی ئەمریكا رۆحی ئۆكرانییەكان دەپارێزێت

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، رەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ پێشكەشكردنی هاوكارییەكان بەبڕی 61 ملیار دۆلار بە وڵاتەكەی بڕیارێكە رۆحی ئۆكرانییەكان دەپارێزێت.
ڤلادیمێر زێلنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، هاوكارییەكان ئەو سەربازە ئۆكرانیانە دڵخۆش دەكات كە لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگن، هەروەها شكستهێنانی روسیایە لەو شەڕەدا كە روبەڕومان بۆتەوە، سەرجەم ئەو پشتیوانیانەی بۆ وڵاتەكەمان و سەربەخۆییەكەی دەكرێن بەرزدەنرخێنین.
رۆژی شەممەی رابردو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بڕیاریدا بەبڕی 95 ملیار دۆلار هاوكاری ئۆكرانیاو ئیسرائیل بكات كە هاوپەیمانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكان، كە لەناویدا بڕی 60.8 ملیاری بۆ هاوكاریكردنی ئۆكرانیایە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group