وەزیری دەروەی ئێران: سزاكانی یەكێتی ئەوروپا بۆ سەر تاران نایاساییە

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، جێگای داخە كە دەبینین یەكێتیی ئەوروپا بڕیاری سەپاندنی سنورداركردنی نایاسایی زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت، تەنها لەبەر ئەوەی ئێران بەرگری لە خۆی كردوە.
عەبدوڵڵاهیان لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردۆتەوە، یەكێتیی ئەوروپا سزای لە دژی تاران رایانگەیاندوەو بڕیاری سەپاندنی سنورداركردنی نایاسایی زیاتر دەدات، ئێران تەنها وەڵامی هێرشەكەی ئیسرائیلی بۆ سەر كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا داوەتەوە، یەكێتی ئەوروپا دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە بكات و سزا بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت، ئێران تەنها بەرگری لە خۆی كردوە لە بەرامبەر هێرشەكلانی ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشداوە، جێگای داخە ئیسرائیل بەردەوامە لە ئەنجامدانی جینۆساید دژ بە فەڵەستینییەكان لەڕێگای تاوانی جەنگیی جۆراوجۆر و هێرشی موشەكیی و برسیكردنی خەڵك، بەڵام یەكێتی ئەوروپا وەڵامێكی جدیی نییە بۆ ئەم جۆرە تاوانانە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group