كۆمەڵی دادگەریی: هیچ بیانویەك نیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

پێش 1 هەفتە

مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەبارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوێكدا مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایگەیاندوە، ئێمە لەكۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایدەگەیەنین كە هیچ بیانویەك نیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە رۆژی 10-6 ئەنجام بدرێت.
ئاماژەشیكردوە، هەڵبژاردن بە تاكە رێگای دەستاو دەستكردنی دەسەڵات دەزانین، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بەو وادەیەوە پابەندبن كە بڕیاری لێدراوە داوا لەدەنگدەرانیش دەكەین بڕۆن كارتی دەنگدان وەربگرنەوەو بە گوڕوتینەوە بەشداری لەپڕۆسەی هەڵبژاردندا بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group