تائێستا خەرجییەكانی عیراق زیاتر بوە لە 8 ترلیۆن دینار

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
تەنها لەماوەی 4 مانگی ئەمساڵدا خەرجییەكانی عیراق گەیشتۆتە زیاتر لە 8 ترلیۆن دینار.
وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرایكردوە، لەنێوان مانگی كانونی دوەم تائێستا كە مانگی 4ـە خەرجییەكانی عیراق زیاتر بوە لە 8.7 ترلیۆن دینار.
راشیگەیاندوە، بڕی پارەی خەرجی كارپێكراو 8.1 ترلیۆن دینار بوە لەكاتێكدا خەرجی وەبەرهێنان گەیشتۆتە 646.3 ترلیۆن دینار، هەروەها بڕی قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی كە لێی دراونەتەوە 1.5 ترلیۆن بوە.
وەزارەتی دارایی رونیشیكردۆتەوە كە داهاتی نەوت لەو ماوەیەدا زیاتر بوە لە 10.2 ترلیۆن دینارو داهاتی نانەوتیش 11.5 ترلیۆن دینار بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group