پەنجاهەمین ساڵیادی كارەساتی قەڵادزێ كرایەوە

پێش 2 هەفتە

رۆژی 24-4، 50هەمین ساڵیادی شەهیدانی بۆردومان و راپەڕینی قەڵادزێ كرایەوە.
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، لەشاری قەڵادزێ پەنجاهەمین ساڵیادی شەهیدانی مەرگەساتی تۆپباران و راپەڕینی ئەوشارە كرایەوە كە لە 24ی نیسانی ساڵی 1974 دا لە لایەن رژێمی روخاوی بەعسەوە ئەنجامدرا.
راشیگەیاندوە، ساڵیادەكە بە ئامادەبونی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و راوێژكارانی وەزارەت و بەرپرسانی حكومی و حزبی ناوچەكەو چالاكوانانی بواری جینۆساید بەڕێوەچو، تیایدا وێڕای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی ئەو مەرگەساتە چەندین وتارو چالاكی روناكبیری و هونەری پێشكەشكران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group