وەزارەتی كارەبا: پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

پێش 1 هەفتە

نەوا-
وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، پڕۆسەی چاكسازی لە یەكەكانی بەرهەم هێنانی كارەبا بەرەو تەواو بون دەچێت و پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە.
وەزارەتی كارەبا باسی لەوەكردوە، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە پرۆسەی چاكسازی لە یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە سەركەوتویی بەرەو تەواوبون دەچێت و بڕیارە رۆژی هەینیش 26-4 پرۆسەكە تەواو بێت و پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان ئاسایی ببێتەوە.
رونیشیكردۆتەوە، پرۆسەی چاكسازی لە یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ساڵانە دەكرێت و وەزارەتی كارەبا بڕیاریدا پێش هاتنی وەرزی گەرما ئەنجامی بدات.

 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group