وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هێرشەكەی سەر كۆرمۆر پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عیراقە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر دەكات و بە پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عیراق ناوی دەبات.
ماتیو میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، سەركۆنەی هێرشەكەی شەوی رابردوی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكەین، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە كاری هاوبەش لەگەڵ حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.
ئێوارەی رۆژی هەینی 26-4  لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كە دەكەوێتە سنوری قادركەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، لە ئەنجامدا چوار كرێكاری یەمەنی گیانیان لەدەستداو تائێستاش هیچ گروپێك بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لە ئەستۆ نەگرتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group