لە ئامبوڵانسێكی نەخۆشخانەیەكی سلێمانیدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا

پێش 2 هەفتە

نەوا-
ئامبوڵانسی نەخۆشخانەیەكی ئەهلیی شاری سلێمانی توشی روداوی هاتوچۆ دەبێت و گیانلەدەستدان و بریندار بەهۆی روداوەكەوە هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی بەخشین بڵاویكردۆتەوە، لەكاتی گواستنەوەی نەخۆشێك لە شاری سلێمانییەوە بۆ بەغدا ئەمبوڵانسەكەمان توشی روداوی هاتوچۆ بوەو لە ئاكامدا سێ كەس گیانیان لەدەستداوەو چەند كەسێكیش بریندار بون، لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هۆكاری روداوەكە دەكۆڵنەوە.
نەخۆشخانەكە باسی لەوەشكردوە، داواكارین لە خوای گەورە لەو كەسانە خۆشبێت كە گیانیان لەدەست داوەو شیفای بەپەلە بنێرێت بۆ بریندارەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group