كەشناسی عێراق هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لە كاتەكانی نیوەڕۆدا نەچنە دەرەوە

15/06/2024 عێراق

نەوا-
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی گشتیی عێراق رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگادار دەكەنەوە لەكاتەكانی نیوەڕۆدا نەچنە دەرەوە و خۆیان نەخەنە بەر تیشكی خۆر چونكە تیشكی سەروو بنەوشەیی لەنیوەڕواندا زۆر بەرزە و دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە پێست و چاو.
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی گشتیی عێراق داوا لە هاوڵاتییان دەكات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە كاتەكانی نیوەڕۆدا خۆیان نەخەنە بەر تیشكی خۆر.
دەشڵێت، بەپێی پێوەرەكان تیشكی سەروو بنەوشەیی لە كاتەكانی نیوەڕۆدا زۆر بەرزە و ئەوەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە چاو و پێست.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group