عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرچووە كە منداڵ بەكاردەهێنن بۆ شەڕی چەكداری

15/06/2024 عێراق

نەوا-
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، بەپێی دوایین راپۆرتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، عێراق بە فەرمی لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرچووە كە منداڵ بەكاردەهێنن بۆ شەڕی چەكداری.
ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، پابەندن بەو رێككەوتنەی لەگەڵ هەردوو رێكخراوی یونسێف و یۆنامی بۆ رێگریكردن لە بەكارهێنانی منداڵ لە شەڕە چەكداریەكاندا واژۆیان كردووە.
باسی لەوەشكرد، لە دوایین راپۆرتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بەو وڵاتانەی كە تێیدا منداڵ بۆ شەڕی چەكداری بەكاردەهێنرێت، عێراقی تێدا نەبووە.ئاماژەی بەوەشدا، نەبوونی ناوی عێراق لەو لیستە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی پێگەی عێراق لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group