نەوا-
بەپێی راپۆرتێك، ئیلۆن مەسك كە خاوەنی تێسلا مۆتۆرزە لە رێڕەوی خۆیدایە بۆئەوەی ببێتە یەكەم تریلیۆنێر لەجیهاندا.
ماڵپەڕێكی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، بەپێی پێوەری بلومبێرگ بۆ ملیاردێرەكانی جیهان ئیلۆن مەسكی بازرگان و وەبەرهێنەر كە خاوەندارێتی كۆمپانیای بۆشایی ئاسمانی سپەیس ئێكس و كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی تێسلا دەكات لەئێستادا دەوڵەمەندترین كەسی جیهانەو سامانەكەی 251 ملیار دۆلارە كە دەكاتە 191 ملیار پاوەند، هەروەها بەپێی ئەنجامەكانی ئەكادیمیای ئینفورما كۆنێكت سامانەكەی بەتێكڕای 110% لە ساڵێكدا گەشە دەكات.
ئەوەش خراوەتەڕو، مەسك سامانەكەی بە هەمان رێژەی ئێستا لە گەشەكردن بەردەوام بێت دەتوانێت لە ماوەی سێ ساڵی داهاتودا بگاتە ئاستی تریلیۆن دۆلارو ببێتە یەكەم كەسایەتی جیهان كە خاوەنی ئەو رێژەیەیە لە ساماندا.
بەپێی راپۆرتی گەشەكردن دوو سەرمایەدارترین كۆمپانیای سەرەكی كە بەهایان پێدراوە بریتین لە مایكرۆسۆفت كە خاوەنی 3.4 ترلیۆن دۆلارەو هەروەها ئەپڵ خاوەنی 3.3 ترلیۆن دۆلارە، هەردو كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكە لەساڵانی 2018 و 2019 گەیشتونەتە ئاستی تریلیۆن دۆلار.