نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی جۆریی دەرمان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە (1)ی ساڵی 2020 و پەیڕەوی لێكۆڵینەوە ژمارە (16)ی ساڵی 2023، بڕیاریدا بە دانانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی هاوبەش لەگەڵ داواكاری گشتی بۆ لێكۆڵینەوە لە دەرمانخانەی سەروەران و پاراستنی كاریگەری و سەلامەتیی دەرمان لەسەر نەخۆش و وەرگرتنی رێكاری یاسایی و دادوەری بەرامبەر ئەو سەرپێچییە.
ئاشكراشكراوە، لە ساڵانی رابردوو هەمان دەرمانخانە بۆ ماوەی هەشت مانگ داخرا بەهۆی سەرپێچی و بوونی دەرمانی قاچاغ و نایاسایی و قەدەغەكراو و دۆسیەی لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە روبەروی دادگا كراو تاوەكو ئێستاش دۆسیەی لێكۆڵینەوە لە دادگا بەردەوامە.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا چەند تۆمارێكی دەنگیی خاوەن دەرمانخانەیەكی شاری هەولێر لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەوە كە داوا لە كارمەندەكانی دەكات "چارەسەرییەكان بۆ نەخۆش بگۆڕن بەبێ گەڕانەوە بۆ راسپاردەی پزیشكی چارەسەركار".