نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ كەمێك دابارینی تاوەباران و بروسكە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور لەگەڵ كەمێك بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەكانی باشووری هەرێم.
رونیشكردەوە، پلەی گەرمی بەگشتی بە (2-4) پلە نزمدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ كەمێك زیاتر نزمدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، سبەی سێشەممە ئاسمان لە زۆربەی كاتەكان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونی تاوەباران و بروسكەی پچڕپچڕ لە ناوچە نیمچە شاخاوییەكان و، لە ناوچە سنوورییەكان كاریگەری زیاتر دەبێت، خێرایی با چالاك دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر لە ناوچەكانی باشووری هەرێم.