نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە بریاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەكدانانی پەكەكە دەكەن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی بریاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەكدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان-پەكەكە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: ئەو هەنگاوە نیشانەی پێگەیشتنی سیاسییە و رێگە بۆ دیالۆگێكی راستەقینە دەكاتەوە كە پێكەوەژیان و سەقامگیری لە توركیا و سەرتاسەری ناوچەكە بەهێز دەكات.
راشیگەیاند، ئێستا هەموان چاویان لەوەیە ئەم هەنگاوە گرنگە، بە هەنگاوی دیكەی ئەرێنی و پێویست لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە وەڵام بدرێتەوە.
سەرۆكی هەرێم، ستایشی رۆڵی سەرۆككۆماری توركیاش دەكات لە پشتگیریكردن و هەوڵەكانی بۆ سەرخستنی پرۆسەكە.
جەختیشدەكاتەوە، هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە پشتگیریی هەموو هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان بە شێوەیەكی ئاشتیانە دەكات.