چاودێریی بازرگانی: بەهۆی پابەند نەبوون زیاتر لە 45 شوێن داخراون و دراونەتە دادگا

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی هەولێر ڕایگەیاند، لە مانگی نیسانی ئەمساڵ تا ئیستا 91 هەزار تەن كەلوپەلی ماوە بەسەرچوویان لەناو بردووە.
هۆگر عەلی بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر ڕایگەیاند، لیژنەكانیان سەردانی كۆمپانیا، كۆگا، مۆڵ، دوكان، گۆشتفرۆش، سەوزەفرۆش، شیرنەمەنییەكان و ڕێستورانتەكان و چەرەزاتفرۆشەكان بەگشتیی دەكەن.
دەشڵێت: لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە تا ئیستا، 24 شوێنمان داوەتە دادگا، 23 شوێنیشمان داخستووە و 160 شوێنیشمان سزای دارایی داوە و 91 هەزار تەن كەلوپەلی ماوە بەسەرچوومان لەناو بردووە.
هۆگر عەلی، ئاماژەی بەوەش دا، بەپێی ڕێنماییەكان هەر كارگە و دوكاندارێك سەرپێچی بكات بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دایدەخەن و دواتر بەڵێننامەی پێ پڕدەكەنەوە ئەگەر هاتوو پابەند نەبوو دووبارەی كردەوە ئەوكاتە بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group