ترەمپ راگرتنی شەڕی نێوان هندستان و پاكستانی راگەیاند

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵاتی هندستان و پاكستانی راگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە، دوای نێوەندگیری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دڵخۆشن كە هندستان و پاكستان رەزامەندبون بە راگرتنی شەڕی دەستبەجێ لەنێوان هەردو وڵاتدا.
ترەمپ راشیگەیاندوە، پیرۆزبایی لە هەردو وڵاتدەكەن كە نیەتی باشی خۆیان بەكارهێناوەو پێزانینیان هەیە بۆ گرنگیپێدانیان بە راگرتنی پرۆسەی سەربازی لەنێوانیاندا.
پێشتر هەریەك لە ئەمریكاو چین داوایان لە هەردو وڵاتی هندستان و پاكستان كرد نێوەندگیریان قبوڵ بكەن بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكەو راگرتنی پرۆسەو هێرشە سەربازییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group