نەوا-
كۆشكی سپی رێنمایی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ئەمەریكا كردوە بۆ راگرتنی سەپاندنی هەر سزایەكی نوێ بەسەر تاراندا.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ـی ئەمەریكی ئاشكرای كرد، كارۆلین لیڤیت وتەبێژی كۆشكی سپی ڕێنمایی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریكای كردوە، بۆ ڕاگرتنی سەپاندنی هەر سزایەكی نوێ بەسەر ئێراندا.
باسی لەوەشكردوە، كۆشكی سپی هەواڵی راگرتنی سزای نوێی بەسەر تاراندا رەتنەكردوەتەوە و دەڵێت: هەر بڕیارێكی نوێ سەبارەت بە سزاكان لەلایەن كۆشكی سپی یان دەزگا پەیوەندیدارەكانی ناو ئیدارەی وڵاتەكەیەوە ڕادەگەیەنرێت.
ڕۆژنامەكە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەكانی بڵاویكردەوە، سزاكانی ئەمەریكا بەسەر فرۆشتنی نەوت-ـی ئێراندا وەك خۆی دەمێنێتەوە.
ران.