پەیامێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ سەبارەت بە داهاتوی لەگەڵ نەسر بڵاودەبێتەوە

3 رۆژ پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
پاش ئەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاستێكی خراپی لە یانەی نەسر پێشكەشكرد دەنگۆی ئەوە هەبو یانەكە جێبهێڵێت، بەڵام پەیامێكی ناوبراو لەوبارەیەوە ئاشكرابوە.
بەگوێرەی راپۆرتێك، یانەی نەسر ئامادەكاری دەكات  بۆئەوەی پلانێكی نوێ پێشكەش بە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بكات بەهیوای واژۆكردنی گرێبەستێكی نوێ و بەردەوامبونی لە داهاتودا لەگەڵ یانەی نەسری سعودی، نەسر گۆڕانكاری دەكات بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی رۆناڵدۆو واژۆكردنی گرێبەستێكی نوێ بۆ بەردەوامبون لە ژیانی وەرزشی ناوبراو لەگەڵ یانەكەیاندا.
هاوكات كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی نا رونی سەبارەت بە مانەوەی یاخود وازهێنانی لە یانەكە بڵاوكردوەتەوەو ئەو پەیامەش بوەتە مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەكان كە وتویەتی وەرزەكەی كۆتاییهاتوەو بەردەوام دەبێت بۆ نوسینەوەی چیرۆكەكانی.







شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group