باخچەلی: توركیای بێ شەڕ دەبێتە جەژنی هەتاهەتایی

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی مەهەپە رایگەیاند: توركیای بێ شەڕ دەبێتە جەژنی هەتاهەتایی گەلی توركیاو ئەمانەتێكی مەزنیش لە ئەستۆیانە. 
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتی مەهەپە رایگەیاندوە، توركیای بێشەڕ دەبێتە جەژنی هەتاهەتایی گەلی تورك و ئەمانەتێكی مەزنیش دەسپێردرێتە ئایندەو نەوەی پڕ لە هیوا، سەرەڕای هەواڵە ناڕاستەكان و بانگەشە بێ بنەماكان، بوختان و تۆمەتە ناڕەواكان هەرگیز سازش لەسەر خەباتیان ناكەن با كەسیش گومانی نەبێت كە بە پەرۆشەوە بەڵێن و بەهاو ئامانجەكانی گەلی تورك هەڵدەگرن.
تائێستا پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا بەردەوام بۆتە جێی گفتوگۆی هێزەكانی ناوخۆ و دەرەوەی توركیاو هەندێك پێیانوایە كە سەركەوتونابێت لەبەرئەوەی توركیا هیچ هەنگاوێكی ئەرێنی نەناوە لەدوای كۆنگرەكەی پەكەكە، لایەنێكی تریش بۆچونیانوایە كە لەبەرئەوەی پرۆسەكە بەدەنگەوەهاتنی پەیامەكەی ئۆجەلانی لەلایەن پەكەكەوە پێگەیشتوە، ئەنجامی ئەرێنی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group