باراك: هەسەدە سورە لەسەرئەوەی لەناو سوپادا وەك خۆی بمێنێتەوە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
تۆماس باراك باڵیۆزی ئەمریكا لەتوركیاو نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا رایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سورە لەسەر ئەوەی كە لەناو سوپای سوریادا وەك قەوارەیەكی یەكگرتو بمێنێتەوە.
تۆماس باراك لەلێدوانێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هێشتا ناكۆكییەكانی نێوان حكومەتی سوریاو هەسەدە لەبارەی یەكخستنی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن.
وتوشیەتی: هەسەدە سورە لەسەرئەوەی لەناو سوپای سوریادا وەك قەوارەیەكی یەكگرتو بمێنێتەوە كە ئەوەش بوەتە مایەی كێشەیەكی گەورە لە نێوان هەردولادا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group