ئەردۆغان: بەهۆی شەڕی پەكەكەوە دوو ترلیۆن دۆلار زیان بەر توركیا كەوت

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەبارەی قۆناغی یەكەمی چەكدانانی  30 ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) لە ئەشكەوتی جاسەنەی ناوچەی سورداش دەڵێت، 10 هەزار سەربازمان لەشەڕی دژ بە پەكەكە كوژرا، بەهۆی هەڵەی دەوڵەتیش، چەندین گوندمان لەناوچوو، سەرباری ئەوەی دوو ترلیۆن دۆلار زیان بەر توركیا كەوت بەهۆی شەڕی پەكەكەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، 47 ساڵە شەڕ دووچاری وڵاتەكەیان بووەتەوە، ئیدی بۆ وڵاتەكەیان سەردەمێكی نوێیە، لاپەڕەیەكی نوێ لە مێژووی توركیادا كراوەتەوە، بۆ سەدەیەكی نوێی توركیا دەرگەیەكی نوێ كرایەوە، دەشڵێت: بۆ ئەوەی چیدیكە دایكەكان فرمێسكیان نەڕژێت، بۆ ئەوەی چیدی خوێن نەڕژێت، ئێمە لە نزیكەوە كار دەكەین.
ئەردۆغان گوتی: هەموو هاووڵاتییەكی توركیا لە كورد و تورك و عەرەب، لە پرۆسەی ئاشتی سەركەوتوو بووە، ئەمڕۆ توركیا لە دوێنێ بەهێزترە و بە ئومێدترە و دیواری تیرۆر دەڕوخێندرێت و چوونە ناو قۆناغی كۆتاییهێنان بە تیرۆر، دەشڵێت: كۆتاییهێنان بە تیرۆر بە دڵی هەندێك كەس نییە، بە كۆتایی هاتنی تیرۆر، هەندێك كەس بێكار دەبن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەشكرد، لە ئەمڕۆ بەدواوە، كێشەكان بەگفتوگۆ چارە دەكەن و پەرە بە برایەتی دەدەن، سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەم پاڵپشتی پرۆسەی ئاشتییان كرد، سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم كە پشتیوانیی سەرخستنی پرۆسەكەی كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group