نەوا-
وتەبێژی نەتەوە یەكگرتوەكان پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا دەربڕی و رایگەیاند، ئامادەی هەمو هاوكارییەكن.
ستیفان دوجاریك وتەبێژی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند: ئەگەر داوایان لێكرا ئامادەن هەر جۆرە پاڵپشتییەك بۆ پرۆسەی ئاشتی پێشكەش بكەن، هیوادارن ئەم پێشهاتە هەنگاوی زیاتر بەرەو ئاشتییەكی هەمیشەیی لە ناوچەكە بنێت.
دوجاریك وتیشی: جێبەجێكردنی هەنگاوی یەكەمی رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە دانانی چەكەكانی هەنگاوێكە بەرەو ئاشتیەكی هەمیشەیی لە ناوچەكە بۆیە ئەگەر داوایان لێبكرێت ئامادەن هەمو جۆرە پاڵپشتییەك بۆ سەرخستنی پرۆسەكە بكەن.