ئەو لیژنەیەی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە پێكهێندرا هیچ ئەنجامێكی نەبوو

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لیژنەیەكی پێكهێناوە، بەڵام بەداخەوە ئەو لیژنەیە تاوەكو ئێستا نەگەیشتووە بە هیچ دەرئەنجامێك.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەهۆی خەرجنەكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەشینان لەلایەن حكومەتی عێراق، ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی زۆر سەخت و دژوار تێدەپەرێت و ئەوە زیاتر لە 70 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچە و شایستەكانیان وەرنەگرتووە، ئەمەش كاریگەریی خراپی كردووە سەر هەموو سێكتەرەكانی ژیان.
كەمال ئاغا جەختیشیكردەوە، داوا لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و برا پەرلەمانتارەكان دەكەین گوشار بخەنە سەر حكومەتی عێراق بۆ ئەوەی بەزووترین كات مووچە بنێرێت و پابەندبێت بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بۆ ئەوەی چیتر فەرمانبەران و هاوڵاتییان نەبنە قوربانی كێشە و ناكۆكیە سیاسیەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق تا ئەو كاتەی دەگەین بە چارەسەرێكی بنەرەتی بۆ پرسی مووچە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group