نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان مانگی (10)ی ئەمساڵی وەك وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی كاندیدەكان دیاریكردوە.
محەمەد مستەفا ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن بە ڕۆژنامەی سەباح-ی ڕاگەیاندوە، هەڵمەتەكە لە 8ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ دەستپێدەكات و بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت، هەروەها، 24 كاتژمێر پێش دەنگدانی تایبەت كۆتایی دێت.
باسی لەوەشكردوە، كۆمسیۆن هەفتەی ڕابردوو پەیڕەوی بانگەشەی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2025ی پەسەندكرد كە بریارە لە (11ی تشرینی دووەم)ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
لایخۆشیەوە شارەوانی بەغدا ڕایگەیاندوە، چاوەڕوانی ڕێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانە سەبارەت بە بانگەشەی كاندیدەكان.