نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئێران، جارێكی تر پێداگری وڵاتەكەی لەسەر بەردەوامیدان بە پیتاندنی یۆرانیۆم دووپاتكردووەتەوە.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز"ی بەریتانی راگەیاندووە، پێویستە ئەمریكا قەرەبوومان بكاتەوە پێش چوونە ناو هەر دانوستانێكی ئەتۆمی، تاران رازی نابێت بە گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی لە دوای جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها ناشگەنە رێككەوتن تا واشنتۆن بەردەوام بێت لە داوای راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێران هێشتا توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە، ئاشكراشیككردووە، لەكاتی جەنگ و دوای جەنگ پەیامی لەگەڵ ستیڤ ویتكۆف، نوێنەری ئەمەریكا ئاڵوگۆڕ كردووە.