"ژمارەیەك خزمی بەرپرسەكان كراون بەباڵیۆزی عیراق لە وڵاتانی جیهان"

23 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەنگی لەسەر دیاریكردنی 91 كاندید داوە بەمەبەستی دامەزراندنیان وەك باڵیۆزی عیراق لە وڵاتانی جیهان.
دیلان غەفور سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە كەناڵ8ـی راگەیاندوە، لەكۆبونەوەی رابردوی ئەنجومەنی وەزیراندا دەنگ لەسەر دیاریكردنی 91 كاندید دراوە كە وەك باڵیۆز ئەرك دەبینن.
راشیگەیاندوە، لەو ژمارەیە 18 كوردی تیادایە، بەڵام پرۆسەی دەستبەكاربونی باڵیۆزەكان پاڵپشت بە دەستوری عیراق پێویستە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانیان بۆ بكرێت و پاشان ناوەكان پەسەند بكرێن.
سەرچاوەیەكی ئاگاداریش بە كەناڵەكەی راگەیاندوە كە لە پرسی دیاریكردنی ناوی ئەو كەسانەی وەك باڵیۆز دەستنیشانكراون بەشێكیان خزمی بەرپرسانن ئەمەش كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
بەوتەی سەرچاوەكە پێناچێت ناوی ئەو كەسانەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پەسەندكراون لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە پەسەند بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group