هەسەدە: مافی وەڵامدانەوەی هێرشی چەكدارەكانی حكومەتی كاتی سوریامان هەیە

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، گروپی چەكداری عەمشات كە سەر بە حكومەتی كاتی سوریایە بەگوللـەی هاوەن و چەكی قورس و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژ هێرشیان كردە سەر دێرحافرو زیانیان بە تۆڕی كارەبا گەیاندوە.
ئاماژەشیكردوە، ئەو گروپە چەكدارانە هێرش دەكەنە سەر ناوەندە خزمەتگوزارییەكان و بە گوللـە هاوەن و چەكی قورس ناوچەكانی نزیك بەنداوی تشرینیان كردوەتە ئامانج، هەر بۆیە هێزەكانی هەسەدە مافی رەوایان هەیە وەڵامی ئەو هێرشانە بدەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group