بەهۆی ئاگرەكەی هەڵەبجەوە نزیكەی 5 هەزار دۆنم پوش و پاوان سوتاون

14 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، پانتاییەكی زۆر لە پوش و پاوان، باخ و دارستان سوتاون كە نزیكەی 5 هەزار دۆنم دەبێت.
عابدین عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاندوە، هۆكاری ئاگركەوتنەوەكەی هەڵەبجە لە دوو شوێنەوە بوە تاكو ئێستاش ناتوانن بڵێن هۆكارەكەی چی بوە، چونكە ئاگر سروشتێكی هەیە ئاسەوارەكان لەناو دەبات بەڵام بەدەوامن لە لێكۆڵینەوەكانیاندا. 
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە راشیگەیاندوە، پانتاییەكی زۆر لە پوش و پاوان، باخ و دارستان سوتاون وەك باسدەكرێت نزیكەی 5 هەزار دۆنم دەبێت، لیژنەیەكی تایبەت پێكهێنراوە بۆئەوەی بزانرێت چەند روبەری شاخ، رەزی دێمی، باخ و خانو سوتاون، لیژنەكە كار دەكات بۆ دەرستخستنی ئامارێكی دروست. 
سەبارەت بەسەختی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە  عابدین عەبدولڕەحمان رایگەیاندوە، یەكەم جوگرافیایەكی شاخاوی و سەخت بو، دوەمیش هۆكاری رەشەبا بو سروشت لەگەڵیاندا نەبوە، سێیەمیش ئەو مین و تەقەمەنییەی رژێمی پێشوی عیراق بوە كە لەناوچەكە چاندونی ئەوەش هۆكار بو كە درەنگتر ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كرا. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group