پاپای ڤاتیكان: نەتەوەیەكگرتوەكان توانای خۆی لەدەستداوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
پاپا لیۆی چواردەهەم پاپای ڤاتیكان رایگەیاند، لەئیستادا نەتەوە یەكگرتوەكان توانای خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەدەستداوە.
پاپا لیۆی چواردەهەم لەچاودپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، پێویستە پردی پەیوەندی لەڕێگای گفتوگۆوە دروست بكرێت، یەكێك لەو كارانەی كە توانیویەتی لەماوەی دوو مانگی یەكەمی دوای هەڵبژاردنی بۆ پۆستی پاپای كڵێسای كاسۆلیكی دروستكردنی جۆرێك لە پەیوەندی و گفتوگۆ بوە لەگەڵ سەركردەكانی جیهاندا.
سەبارەت بە جەنگی نێوان وڵاتان و ئەو روداوانەی رودەدەن پاپای ڤاتیكان ئاماژەیكردوە، دەبێت خەڵك بەشێوەیەك لەشێوەكان بەئاگا بێنەوەو بڵێن رێگایەكی دیكە هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان با كۆتایی بەم ململانێیە بهێنن، چونكە لەئیستادا نەتەوە یەكگرتوەكان توانای خۆی لەدەستداوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group