پێناچێت لامین یەمال لە یارییەكەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە نیوكاسڵ بەشداربێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
هەندێك لە ماڵپەڕە رۆژنامەوانییەكان هەڵوێستی لامین یەمالیان ئاشكرا كردوە سەبارەت بە یاری داهاتوی بەرشەلۆنە لە چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر بە نیوكاسڵ یونایتد.
بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی بڵاوكراوەتەوە، بەشداریكردنی لامین یەمال بەرامبەر بە نیوكاسڵ یونایتد قورسە بەتایبەتیش كە یاریزانە لاوەكەی ئیسپانیا بەتەواوی لە پێكانەكەی چاك نەبوەتەوە، یەمال هێشتا تەنها دوو رۆژ پێش یارییەكەی نیوكاسڵ بەتەنها مەشق و راهێنان دەكات ئەمەش وایكردوە بەشداریكردنی قورس بێت.
لەلایەكی دیكەوە بڵاویشكراوەتەوە، لە هەوڵێكدا یەمال بەردەوامە لە مەشق و راهێنان بەجیا بۆ ئەوەی بە خێرایی بگەڕێتەوە بۆ بەشداریكردن لە یارییەكانی لەگەڵ تیمەكەیدا.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group