سەرۆكی كۆڵۆمبیا نێردەی ئیسرائیلی دەركرد

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
گستاڤۆ پیترۆ سەرۆكی كۆڵۆمبیا نێردەی دیپلۆماسی ئیسرائیلی لە وڵاتەكەی دەركردو لەوبارەیەوە وتی: بەهۆی ئەو هێرشەی لەلایەن هێزی دەریایی ئیسرائیل كە كرایە سەر كەشتیگەلی جیهانیی سومود لەئاوە نێودەوڵەتییەكان لە كەناراوەكانی غەزە بڕیارەكەیداوە.
پیترۆ بڵاویكردوەتەوە: هَرشەكەی سەر كەشتیگەلی سومود تاوانێكی نوێی نێودەوڵەتییە كە لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە، چونكە ئەو هێرشە رێككەوتننامەی بارزگانی ئازاد لەگەڵ ئیسرائیلدا هەڵدەوەشێنێتەوە.
كەشتیگەلی جیهانی سومود ماوەی چەند رۆژێكە بەمەبەستی شكاندنی گەمارۆی ئیسرائیل و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە غەزە بەڕێكەوتوە، بەڵام هێزە دەریاییەكانی ئیسرائیل هێرشیانكردە سەرو رایانگرت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group