زیاتر لە 40 كۆچبەری عێراقی لە وڵاتی لیبیاوە گەرێندرانەوە

14 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا گەڕاندنەوەی زیاتر لە 40 كۆچبەری عیراقی لەو وڵاتەكە راگەیاند.
ئەحمەد سەحاف لێپرسراوی كاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند، لە چوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەكانی باڵیۆزخانەكە بۆ چارەسەركردنی پرسی كۆچبەرانی عیراقی لە لیبیا، توانیویانە 41 گەنجی تر بگەڕێننەوە، بەو شێوەیەش تائێستا 68 كۆچبەریان گەڕاندووەتوە بۆ عیراق.
باسی لەوەشكرد،  تۆڕەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و قاچاخچێتی بەردەوامن لە فریودانی گەنجانی عیراقی و تەڵەدانان بۆیان، بەپێویستیشی دەزانن هەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوەی خەڵك لەبارەی مامەڵە نەكردن لەگەڵ ئەو تۆڕانە چڕتر بكرێتەوە.
ئەحمەد سەحاف رونیشیكردەوە، كۆچی نایاسایی پرسێكی مرۆیی و نیشتمانییە نەك سیاسی یان هەڵبژاردن، بەو هۆكارەش باڵیۆزخانەی عیراق سەرەڕای دژواری رەوشەكە، بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە رەسمییەكانی تەرابلوس بۆ پاڵپشتیكردن لە گەڕانەوەی كۆچبەران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group