سەرۆكی ڕووسیا: پێنج هەزار كیلۆمەتری خاكی ئۆكرانیامان كۆنترۆڵكردووە
2 رۆژ پێش ئێستا جیهان
نەوا-
سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لە دەستپێكی شەڕ تاوەكوو ئەمساڵ نزیكەی پێنج هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە ئۆكرانیا كۆنترۆڵكردووە.
ڤلادیمێر پوتن لە دیدارێكدا لەگەڵ سەركردە باڵاكانی سەربازی ڕووسیا ڕایگەیاند، كیێڤ هەوڵدەدات هێرشەكانی لە قوڵایی خاكی ڕووسیا ئەنجام بدات، بەڵام ئەمە هیچ یارمەتیەكی نادات بۆ گۆڕینی دۆخەكە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە شوباتی 2022ەوە تاوەكوو ئەمساڵ نزیكەی پێنج هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە خاكی ئۆكرانیا كۆنترۆڵكردووە.
پوتن جەختی كردەوە، كە كۆمەڵگەی پیشەسازی سەربازی ڕووسیا بە تەواوی پێداویستییەكانی هێزە چەكدارەكان دابین دەكات و بە خێرایی چەكی مۆدێرن پەرەپێدەدات.
باسی لەوەشكرد، كارگەكانی كۆمەڵگەی پیشەسازی سەربازی، پێداویستییەكانی هێزە چەكدارەكان بۆ چەكی سووك، مووشەك، تەقەمەنی، چەك و ئامێری سەربازی دابین دەكەن، هاوكات پەرەپێدان و گەیاندنی چەكی مۆدێرن بۆ سەربازەكان بە خێرایییەكی زیاتر بەردەوامە.