گۆتیرێش: پێویستە یارمەتییە مرۆییەكان بەپەلە بگەیەنرێنە غەزە

16 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان خۆشحاڵی خۆی بە رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەمماس لە كەرتی غەزە راگەیاندو وتی: رێككەوتنەكە لەسەر پێشنیازی سەرۆكی ئەمریكا بوە لەم نێوەندەشدا هەوڵە دیپلۆماسییەكانی ئەمریكا، قەتەر، میسرو توركیا نابێت نادیدە بگیرێت لەبەرامبەر  گەیشتن بەڕێككەوتنی ئاگربەست لە كەرتی غەزە.
گۆتیرێش داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كردوە كە سەرجەم خاڵەكانی ناو رێككەوتنەكە جێبەجێ بكەن و سەرجەم بەدیلگیراوەكان ئازاد بكرێن و رێگاش بدرێت یارمەتییە مرۆییەكان بە پەلە بگەیەنرێنە كەرتی غەزە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group