نەوا-
نازم شەبلی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، حكومەتی عیراق ئامانجی بەدەستهێنانی خۆبژێوییە لەغازی سروشتی تاساڵی 2027، ئەمەش بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایشی وزەی نیشتمانی و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەكردنە تا ئەو كاتە سەرجەم كێڵگە نەوتییەكانی عیراق دەست بە بەرهەمهێنانی غاز دەكەن.
شبلی وتیشی: مۆڵەتی كاركردن بە كێڵگە نەوتییەكانی پارێزگای دیوانیەو موسەنا دراوە، پلانە ئامادەكراوەكانیش بریتین لە زیادكردنی پشكی غازی بەرهەمهێنراو لە كێڵگە نەوتییەكان، ئەمەش بەشدار دەبێت لە بەرزكردنەوەی توانای عیراق بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی غازی سروشتی و گەیشتن بە خۆبژێوی.