سەرۆكی ئونروا: ئێستا كاتی ئەوەیە رێگا بدرێت یارمەتییە مرۆییەكان بگەیەنرێنە غەزە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فیلیپ لازارانی كۆمسیاری گشتی ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بەهاناوەچون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەڵەستین (ئونروا) بڵاویكردەوە، دیداری خێزانە ئیسرائیلی و فەڵەستینییەكان لەگەڵ كەسوكارە دیلكراوەكانیان دوای زیاتر لە دوو ساڵ تاریكی، تروسكایی هیوایان بەخشیەوە بەژیان، ئێستا كاتی ئەوەیە داهاتویەكی ئاشتی لە رێگەی چارەسەركردن و دادپەروەری و دانپێدانانی یەكترەوە بنیات بنرێت.
لازارانی راشیگەیاندوە،  ئێستا كاتی ئەوەیە رێگا بدرێت بەشێوەیەكی فراوان یارمەتییە مرۆییەكان بگەیەنرێنە غەزە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group