نەوا-
عەبدولزوهرە ئەلهنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاندوە، رێژەی هەژاری بەراورد بەساڵانی رابردو دابەزیوەو ئامادەكاریش بۆ دەستپێكردنی ستراتیژی كەمكردنەوەی هەژاری بۆ ساڵانی 2026 تا 2030 دەستیپێكردوە، هۆكاری كەمبونەوەی رێژەكەش بۆ زنجیرەیەك سیاسەت و رێوشوێنی حكومەت دەگەڕێتەوە كە بۆ روبەڕوبونەوەی هەژاری گرتویەتیەبەر.
ئەلهنداوی راشیگەیاندوە، هۆكارێكی تری كەمبونەوەی رێژەی هەژاری بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و چاودێری كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە، ساڵی 2022 رێژەی هەژاری 23% بوە، ئێستا كە دەركەوتوە بوەتە 17% ئەمەش كەمبونەوەیەكی بەرچاوە كە تۆمار كراوە.