زاخارۆڤا: وڵاتانی ئەوروپا ئاگری شەڕی ئۆكرانیا خۆشدەكەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتانی ئەوروپاو رۆژئاوا خواستی درێژەدان بە شەڕی ئۆكرانیایان هەیەو نایانەوێت لەنێوان مۆسكۆ و كێیڤدا ئاشتیی روبدات.
وتیشی: لەساڵی 2022دا كاتێك ئۆكرانیاو روسیا نزیكبون لە گەیشتن بەڕێككەوتنی راگرتنی شەڕ، وڵاتانی ئەوروپاو ڕژئاوا تەواوی هەوڵەكانیان پوچەڵ كردەوە، ئێستاش ئەوان پێچەوانەی ئەو قسانەی لەبارەی ئاشتیی و كۆتاییهاتن بەشەڕ دەیكەن، هەمو هەوڵێك دەدەن بۆ بەردەوامی گرژییەكان و خۆشكردنی ئاگری شەڕی نێوان هەردوو وڵات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group