نەوا-
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەزە لەراگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، تەرمی 30 فەڵەستینی دیكەیان لەئیسرائیل وەرگرتوەتەوە كە بەشێكیان شوێنەواری ئەشكەنجەدان بەسەر جەستەیانەوە دیارە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە لەچوارچێوەی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنی ئاگربەست و لە رێگای لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سورەوە تەرمەكانیان وەرگرتوەتەوە لەدوای رێككەوتنی ئاگربەستەكەشەوە تائێستا 120 تەرمی فەڵەستینیان لە ئیسرائیل وەرگرتوەتەوە.