نەوا-
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە ئەكادیمیای شاهانەی سوید بۆ زانستەكان بەڕێوەچو، براوەكانی خەڵاتی نۆبڵی ئابوریی بۆ ساڵی 2025 ئاشكرا كران.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە كۆنگرەكەدا ئاشكرا كرا، خەڵاتی نۆبڵی ئابوریی بۆ ساڵی 2025 بەخشراوەتە هەر یەك لە جۆیل مۆكیری هۆڵەندی و فیلیپ ئاگیۆنی فەڕەنسی و پیتەر هۆویتی كەنەدی، هۆكاری بەدەستهێنانی خەڵاتەكە لەلایەن جویل مۆكیرەوە پێشكەوتنی بەردەوام بەڕێگەی تەكنەلۆجییەكانەوە بوە، هەروەها هەریەك لە فیلیپ ئاگیۆن و پیتەر هۆویتیش بەهۆی كارەكانیان لە تیۆری گەشەسەندنی داهێنانەوە بونەتە خاوەنی خەڵاتەكە.