نەوا-
لەكاتی گەڕان بەناو سۆشیاڵ میدیادا رەنگە ئەم دەستەواژەیەت بیستبێت كە "جیاوازی زۆری نێوان ژیانی فەرمانبەران بەراورد بەو كەسانەی خاوەن پیشەی خۆیانن هەیە"، لێرەدا سەرنج دەخرێتە سەر ئەو بابەتەو شیدەكرێتەوە.
ماڵپەڕی جەزیرە بڵاویكردۆتەوە، رەنگە لەكاتی گەڕان بەناو سۆشیال میدیادا زۆرجار توشی ئەم جۆرە دەستەواژانە بوبیت كە پێت دەڵێت واز لە كارەكەت بهێنە تا ڕزگارت ببێت و دەست بەكارێكی خۆت بكە، ئەمەش بە ئەگەرێكی زۆرەوە خەون و هەستەكانی وروژاندوە، ئەمەی باسدەكرێت گشتگیر نییەو مەرج نییە بۆ ژیانی هەمو تاكێك راستبێت.
لەو راپۆرتەدا باس لەوەكراوە، پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە كە ئایا ئەگەر هەموان واز لە كارەكانیان بهێنن كێ ئەو ئەركە سەرەكیانە ئەنجام دەدات كە پێویستیان بە سوپایەك لە كارمەند هەیە؟ تاكێك كە خاوەن پیشەی خۆیەتی چۆن بەبێ ستاف كارەكانیان بەڕێوەدەبەن؟، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە كە چارەسەر دەربازبونە لە بون بە كارمەندو فەرمانبەر راستییەكە ئەوەیە هەستە نەرێنییەكان لە سروشتی خودی كارەكەوە سەرچاوە ناگرن، بەڵكو لە ژینگەیەكەوە سەرچاوە دەگرن كە رۆحی تاك دەخنكێنێت و لە بەهاكانی قەدرزانی بێبەشی دەكات.
ئەوەش خراوەتەڕو، دڵەڕاوكێ لە دابینكردنی داهات كاتژمێری سنوردار ناهێڵێت، بەڵام شتێكی دیكەو قورستر دەهێنێتە ئاراوەو دڵەڕاوكێ لە رێژەی داهاتی كەسەكە زیاد دەكات، هەندێك لەو خاوەنكارانەی كە خۆیان خستۆتە ناو ئەم جیهانی كاركردنەوە دەڵێن ئەم شێوازە بوەتە هۆی ناڕەحەتی دەرونیان و كەمتر دەخەون و فشاری داهاتیان لەسەرە.