ماڵپەڕی ئەكسیۆس: دۆناڵد ترەمپ پەیوەندی بە هەریەك لە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی كردووە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریكی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی كردووە.
 ئاماژە بەوەشدراوە، ئامانجی ئەم پەیوەندییانە تاوتوێكردنی جەنگی هاوبەشی ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران و هەنگاوەكانی داهاتووی ئەم ململانێیە بووە.
هەروەها، سێ سەرچاوەی ئاگادار بە ماڵپەڕەكەیان راگەیاندووە، ئەم پەیوەندییانە تەنیا یەك رۆژ دوای دەستپێكردنی هەڵمەتی بۆردوومانە چڕەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران (لە رۆژی شەممە) كراون. 
 لای خۆشیەوە، كارۆلین لێڤیت وتەبێژی كۆشكی سپی، لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەم پەیوەندییانە وتی: سەرۆك ترەمپ لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ چەندین هاوپەیمان و هاوبەش لە ناوچەكەدا.
 بەپێی راپۆرتەكە، كوردەكان خاوەنی هەزاران سەربازی مەشقپێكراون لەسەر سنوورەكانی ئێران و عێراق و كۆنتڕۆڵی ناوچەگەلێكی ستراتیژی دەكەن كە دەكرێت لە كاتی هەڵكشانی جەنگەكەدا رۆڵێكی سەرەكی ببینن. 
 ئەكسیۆس نووسیویەتی: هەروەها كوردانی عێراق پەیوەندیی قووڵیان لەگەڵ كەمینەی كوردی ناو ئێراندا هەیە، كە ئەمەش وەك خاڵێكی بەهێز بۆ ئەمریكا و ئیسرائیل دەبینرێت.
 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group