شارەزایەكی كەشناسی: تا سەری ساڵ زۆرترین ڕێژەی باران بارین دەبارێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت، تا سەری ساڵ زۆرترین ڕێژەی باران بارین دەبارێت دۆخی وشكە ساڵی دەڕەوێتەوە.
سالار حاجی عەلی شارەزا لەبواری كەشناسی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندوە، ماوەیەكی زۆرە دۆخێكی وشكی بێ باران، ڕووی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كردووە و مەترسی لەنێوان جوتیاران و هاووڵاتییان دروست بووە، بەڵام هیچ مەترسی نابێت لە سەر ناوچەكان و ئەم كەشە وشكە خێری پێوەیە و هێندەی نەماوە كۆتایی بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژی 15ی ئەم مانگە ئەگەری هاتنی شێیەكی زۆر لە دەریای سوور بۆ سەر ناوچەكانی عێراق دواتر هەرێمی كوردستان هەیەو دەبێتە هەور و دواتر شەپۆلی بارانی لاواز بۆ مامناوەند بەبڕی جیاواز لە هەندێك ناوچەی جیا جیا، بەتایبەت لە ڕۆژی 16 بۆ 17ی مانگ چاوەكان لە سەر ئەو دوو ڕۆژەیە.
ئەو شارەزایی كەشناسیە ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای 20ی مانگی 11 و بۆ تەواوی مانگی 12 و تا سەری ساڵ زۆرترین ڕێژەی باران بارین دەبارێت دۆخی وشكە ساڵی دەڕەوێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group