هەردو پارتی كۆماری و دیموكراتی ئەمریكا لەسەر بودجە گەیشتنە رێككەوتن

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

هەردو پارتی كۆماری و دیموكرات لەئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا گەیشتنە رێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنەوەی دەستگیرۆیی دارایی فیدراڵی و كۆتاییهێنان بە داخستنی حكومەت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا سەر بە پارتی دیموكراتەكان رایانگەیاندوە كە بە بەڵێ دەنگ بەو بودجەیە دەدەن كە بەشێوەیەكی كاتی تا كۆتایی مانگی كانونی دوەمی داهاتو بۆ حكوومەت تەرخان دەكرێت.
بڵاویشكراوەتەوە كە لە ئەگەری دەنگداندا لەئەنجومەنی پیران سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی كاتی بۆ حكومەت، ئەوە پڕۆژە یاساكە لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا تاوتوێ دەكرێت، هەروەها ئەگەر پڕۆژەیاساكە پەسەندكرا ئەوا رەوانەی كۆشكی سپی دەكرێت.
سەرچاوە/ AA

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group