تێچوی حەجی ساڵی داهاتو لە هەرێمی كوردستان دیاریكرا

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەو هاوڵاتیانەی ناویان لە تیروپشك دەرچوە ئاگادار دەكرێنەوە سەردانی نوسینگەكانی حەج و عومڕە بكەن بە مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان و دانانی تێچوی حەج.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، ئەو هاوڵاتیانەی ناویان لە تیروپشك دەرچوە ئاگادار دەكەینەوە كە دەتوانن لەرۆژی 18-11ـەوە سەردانی نوسینگەكانی حەج و عومڕە بكەن بە مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان و دانانی تێچوی حەج كە بڕەكەی بە 7 ملیۆن و 100 هەزار دینارە، بەپێی داتای ژمێریاری حەج و عومڕە ئەمساڵ حكومەتی هەرێم پاڵپشتی پرۆسەی حەجی كردووە بەمەبەستی كەمكردنەوەی تێچوەكەی لەسەر هاوڵاتیان.
باس لەوەشكراوە، ئەمساڵ گەشتی وشكانی لە هەرێمی كوردستان بۆ حاجیان نابێت و هەمویان لەڕێی ئاسمانەوە گەشت دەكەن، سەبارەت بە پێداویستییەكان بۆ دەستپێكردنی مامەڵەكان ئاگاداری ئەو كەسانە دەكرێتەوە كە ناویان بۆ حەج دەرچوە پێویستە بڕە پارەی دیاریكراو ئامادە بكەن لەگەڵ پاسپۆرت و هەریەك لە كۆپی رەنگاورەنگی پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری لە یەك لاپەرە كۆپی بكرێت، دواكاتیش بۆ وەرگرتنی مامەڵەكان و وەرگرتنی تێچوی حەج رۆژی پێنج شەممە 27-11 دەبێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group