نەوا-
لە شەقامەكانی شاری بەسرەی عیراق پێشوازی لە هەڵبژاردەی ئیمارات دەكرێت و یارییەك لەنێوانیاندا ئەنجامدەدرێت.
ماڵپەڕێكی ئیماراتی بڵاویكردۆتەوە، شاری بەسرەی عیراق بە نمایشكردنی لافیتەی بەخێرهاتن لە سەرانسەری شەقامەكانیدا ئاهەنگی بۆ هەڵبژاردەی ئیمارات و هاندەرانی گێڕا لە پێش یارییە چاوەڕوانكراوەكەی نێوان هەڵبژاردەی سپی و شێرەكانی رافیدەین كە لە رۆژی سێشەممە 18-11 لە یارییەكانی پلەی ئۆفی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش راگەیەنراوە، لافیتەی پێشوازیكردن لە شەقامە جیاوازەكان بەرەو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرەو یاریگای وەرزشی نێودەوڵەتی نەخلە لە بەسرە نمایشكران، هاوكات لەگەڵ ئەو پێشوازییە گەرمەی كە لە شێرەكانی رافیدەین و هاندەرانی هەڵبژاردەی عیراق كرا لە گەڕانەوەی یەكەمدا لە یاریگای محەمەد بن زاید لە ئەبوزەبی بەڕێوەچو كە بە یەكسانبون كۆتاییهات.