نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆڕبەندی مێپس راگەیاند، لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەنگاوی گەورەیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ناوە، هەروەها جیاوازی لەنێوان هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عێراق ناكەین.
لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقەوە سودانی ئاماژەی بەوەدا، هیچ لایەنێك ناتوانێت بە تەنها بڕیاربدار و حكومەت پێبكهێنێت و ناشتوانین وادەیەك دیاری بكەین بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
ئاماژەی بەوەشدا، سەركەوتنی هەڵبژاردن دەستكەوتە بۆ دیموكراسی لە عێراق و هیچ سكاڵایەكی سوور لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان نییە، بەڵام ژمارەی دەنگەكانمان لەگەڵ كورسییەكانمان هاوتانین، پێویستە بە یاسا رێگە لە بەهەدەردانی دەنگی دەنگدەران بكرێت.
لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند، ئەو نەریتە سیاسییەی لە دوای 2003ـەوە لە عێراق هەیە بۆ دابەشكردنی پۆستی سێ سەرۆكایەتییەكە بەسەر كورد و سوننە و شیعەدا، بە ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەموو گەلی عێراق بووە و ئێستاش هیچ هۆكارێك نییە بۆ نەهێشتنی ئەو نەریتە.